وێنەکە لە بەرواری (١٠ / ٩ / ١٩٣٣) گیراوە :
ئاوی حەمامۆک و کارێزەکانی
کە مێژوی دەگەڕێتەوە بۆ ( دوو سەدە ) بەر لە ئێستا :
کە باسی کۆیە و وراتی کۆیە دەکرێت ، چەند شوێن و شوێنەوارێک وەک گردو چیاو باغ و کارێز ناو دەهێنرێت و لکاوە بە ناوی شاری کۆیه ، یەکێک لە هەرە دیارو لکاوەکان حەمامۆکە کە بۆتە سەرچاوەی ژیان بۆ کۆیە ، ڕەنگە تا ئێستا زۆربەی خەڵکی کۆیە بە تایبەتی نەوەی نوێ نەزانێت کە ئەو ئاوەی حەمامۆک ، دوو بەشە یەکێکیان سەرچاوی حەمامۆک کە سەرچاوەیەکی سروشتیە ئەوی تریان کارێزی حەمامۆکە کە سەرچاوەیەکی دەستکردە لە سەرەتای سەدەی نۆزدە لە ساڵانی ( ۱۸۰۰ - ۱۸۳۰ ) لێدراوە لە لایەن باپیرە گەورەی بنەماڵەی ساڵحی ( یحیا کوڕی مام خدری ساڵحی ) کە بۆ ماوەی زیاتر لە ( ۲۰۰ ) ساڵ بۆ پێداویستی شاری کۆیەو کشتوکاڵ بەکارهاتوە ، لەگەڵ ڕاکێشانی تۆڕی دابەشکردنی ئاو بە بۆڕی لە کۆیە حکومەتی ئەوکات بە کرێیەکی کەم ئاوی کارێزی حەمامۆکی لەگەڵ ئاوی سەروچاوەی حەمامۆک بۆ دابین کردنی ئاوی پێویست بۆ شاری کۆیە وەرگرت .
ئەو کارێزە سەرەتا بۆ کشتوکاڵ بەکارهاتوە ، بە تایبەتیش بۆ ئەو زەویە کشتوکاڵیانەو باخچانەی کە موڵکی بنەماڵەی ساڵحی بوون ، ئەوەی کە زیادیش دەبوو لە پێداویستی زەویەکانیان بە شێوەی کرێ ( ایجار ) دەیاندا بە خەڵک بۆ ئاودێری و کشتوکاڵ ، ئەو زەوی و باخچانەشی بە ئاوی ئەو کارێزە ئاودێری کراون لە خوارە ناوی زەوی و خاوەکانیان ئاماژە پێکراوە .
۱ - زەوی زرێبار کە بەشی زۆری موڵکی مام واحید کوڕی مام معروف یحیای ساڵحی و بەشێکی موڵکی حاجی کاکەمین مام خدری ساڵحی .
۲ - دەرماناو کە موڵکی مام ڕەشیدی کوڕی عزیزی مام یونس ساڵحی ( شوێنی کۆنی چاکردنەوەی ئۆتۆمبیل و کارگەی ساردەمەنی سەر ڕێگای حەمامۆک ) .
۳ - دۆڵە زێڕینە کە موڵکی حاجی سابیری مام خدری ساڵحی .
٤ - ئەو زەویانەی کە دەکەوتە شوێنی ئێستای (مزگەوتی حاجی سدیق و خانوی عسمان عەونی و خانوی عبدالحمید حاجی تۆفیق ) ئەم زەویانە هەموی موڵکی عبداللە پاشای ساڵحی ، دواتر ئەو زەویانە بۆ کوڕەکانی ( مستەفا و قادر ) دەمێنێتەوە ، مستەفا بەشێکی زۆری دەفرۆشێتە ساڵحاغای غەفوری .
٥ - زەویە گەورە کە شوێنی ئێستای گەڕەکی اسکانی کۆنە ئەم زەویانە موڵکی مام واحیدی مام معروفی یحیای ساڵحی .
٦ - زەوی قامیشاوی کە بەشێکی گەڕەکی اسکانی کۆنە ئەم زەویە موڵکی حاجی کاکەمینی مام خدری ساڵحی .
۷ - زەوی سەیدە دەکەوێتە کۆتایی گەڕەکی اسکان ئەم زەویە موڵکی مغدیدی مام یەحیای مام معروفی ساڵحی .
۸- زەوی کانی گاوانان کە دەکەوێتە دامێنی گردی قەنبەر گاوان ئەم زەویانە تا دەگاتە جادەی اسکان و هەرمۆتە موڵکی مام ڕەشیدی عزیزی مام یونسی ساڵحی .
۹ - ئەو زەویانەی دەستە ڕاستی جادەی اسکان لە وێستگەی کارەبا تاکو گردی کەکۆن موڵکی مەلا احمدی مام یونسی ساڵحی .
١٠ - باخچەی بەرکەکۆن کە گەورەترین باخچە بووە لە کۆیەو ڕووبەرەکەی زیاتر لە ( ۲۲ ) دۆنم بووە هەموو جۆرە دارێکی بەری هەبووە وە هەمو جۆرە سەوزەی هاوینی و زستانی لێ چاندراوە ، کە دەکەوێتە شوێنی ئێستای جادەی سەرا تا دەگاتە ئاشی مام خدری وە بەرەو خوارەوە تا کارگەی بەفری مجیدی حاجی کاکەمین ئەم باخچەیە موڵکی حاجی اسعد و حاجی تاهیری مام خدری ساڵحیە و بەشێکیشی موڵکی حاجی کاکەمین و مام حەمەدی مام خدری ساڵحی .
١١ - باخچەی زاهیری مام قادری عبداللە پاشای ساڵحی .
کارێزی حەمامۆک دابەش دەبێت بۆ ( ٦٥ ) بەش ( حصة ) وە بۆ ماوەی ( ٥ ) پێنج ڕۆژ و شەو واتا ( ١٢٠ ) کاتژمێر بەم شێوەی خوارەوە دابەشکراوە .
120/65 = 1.85 کاتژمێر
1- 24*1.85 = 44 کاتژمێر بەشی حاجی کاکەمین مام خدر ساڵحی یە , لەم بەشەی حاجی کاکەمین ( ٩ ) کاتژمێری ئی حاجى تایەری مام خدرى سالَحى .
2- ( 12 *1.85 = 22 بەشی مەلا احمد مام یونس ساڵحی .
3- ( 12* 1.85= 22 بەشی مام ڕەشید عزيزمام يونس سالَحى .
4- ( 8* 1.85= 14 بەشی مام واحد مام معروف سالَحى .
5- ( 5* 1.85 = 9 بەشی كاكە زياد حەماغاى غفورى .
6- ( 4*1.85= 7بةشى زاهير قادر عبدالله ثاشاى سالَحى
تێبینی / زۆر سوپاس بۆ بەڕێز ( بۆتان ساڵحی ) ئەندازیار بۆ پێدانی ئەو زانیاریە

0 تعليقات