یادەوەریەکانی جەژنی جاران
ئێوەش بە کۆمێنت یادەری خۆتان بنوسن:
جاران مام غەریب کە جەژن دەهات شڕە جێبەکەی پڕ دەکرد لە مناڵ لە فلکەی حاجی قادری لۆ گردی قەمبەر گاوانی یاخود لۆ حەمامۆک سنورەکەشی تا داری کەندەکۆخ بوو بە (١٠٠) فلس ،، یا کۆمەڵێک یاری و خواردنی جۆراو جۆر لە ناو جەژن کە ئەوکات جەژن لە گۆڕەپانی (محمد ئاغا) بوو ، چەرخ و فەلەک و جۆلانەو لیگاو مزراحەو کۆمەڵێک یاری تر ، (٣) ڕۆژی جەژنە ئەم گۆڕەپانە جمەی دەهات لە مناڵ و گەنج ، ماڵ جمەی دەهات لە خزم و کەس و دراوسێ ، ئێستا نە جێبەکەی مام غەریب ماوەو نە داری کەندەکۆخ و نە ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەی جاران ، گۆڕەپانی محمودئاغاش جگە لە گۆڕەپانێکی چۆڵ هیچی تر نیە ، دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت .

0 تعليقات