ئامادە کردنى نیەتى چاك

 ئامادە کردنى نیەتى چاك 






بزانە ئەى چاودێرى کراوى خوا , هەموو کارە رێ پێدراوەکانى کە دەیانکەى لە خەو و خواردن و داوا کردنى رۆزى و جگە لەوەنیش دەگونجێ بیانگۆڕى بۆ خواپەرستى و نزیك کەواتنەوە لە خوا , بەهۆى ئەوەوە پیاو هەزارەها چاکەى دەست دەکەوێت , بە مەرجێ موسڵمان کاتى ئەنجامدانى کارەکە نیەتى نزیك کەوتنەوە بێ لە خوا , پێغەمبەر ( صلى الله علیە وسلم ) فەرموویەتى : (( انما الأعمال بالنيات , وانما لكل امرئ مانوى ... )) ( رواه البخاري ومسليم ) . واتە : بێگومان کردەوەکانى بە پێی نیەتەکانن , هەر کەس چی لە نیەتى دابێ هەر پاداشتى ئەوەى بۆ دەنووسرێ ... نموونە : موسڵمان شەو زوو دەنوێ بۆ ئەوەى بۆ شەو نوێژ یان بۆ نوێژى بەیانى بەخەبەر بێت , ئەوجا خەوەکەشى دەبێتە خواپەرستى , هەموو , کارە رێپێدراوەکانى دیکەش بەو شێوەیە . دەسکەتنى یەك کات و سوود لێوەر گرتنى لە چەند خواپەرستیەکدا هونەرى سوود لێوەر گرتنى یەك کات لە خواپەرستییەك زیاتر , هەموو کەس نایزانێ مەگەر ئەوانەى پارێزگارى کاتەکانیان دەکەن . 


ئەوە چەند نموونەیەکە لە واقیعى ژیانماندا :


١- ئەگەر موسڵمان بە پیادە یان بە ئۆتۆمبیل بۆ مزگەوت رۆیشت , ئەم ڕۆیشتنە بۆ خۆى خواپەرستییەو پاداشتى لەسەر وەردەگرێ , بەڵام دەشگونجێ زۆرتر سوود لەو کاتەوە وەریگرێ لە زیکرى خوا دا یان لە قورئان خوێندندا , ئا بەو شێوەیەیە دەسکەوتنى یەك کات و بەکارهێنانى لە خواپەرستییەك زياتر .


2- ئەگەر موسڵمان ئامادەبێ لە زیافەتى ژن گواستنەوەى دوور لە هەموو بێ فەرمانییەکى خوایی , ئامادە بوونى ئەوە لەو زیافەتەدا خواپەرستیە , کاتى ئامادە بوونەکەى لە زیافەتەدا بەکاربهێنێت لە بانگکردن بۆ لاى خوا یان زۆر زیکرى خواى تێدا بکات . 


٣- هەڵسوکەوتى ژن لە کارەکانى ماڵدا لە ئاستى خۆى خواپەرستییە , ( ئەگەر بەو کارانەى نیەتى نزیك کەوتنەوەبێ لە خوا ) , دەتوانێت سوود لەو کاتە وەربگرێت بۆ خواپەرستییەکى دیکەش لە هەمان کاتدا , وەکو زیکرى خوا یان گۆێ گوتن لە شریتێکى ئیسلامى . کوڕى عومەر ( رەزاى خوایان لێ بێ ) دەڵێ : لە یەك دانیشتندا بۆ پێغەمبەرمان ( صلى الله علیە وسلم ) یەك کات لە دوو خواپەرستیدا بەکارهێناوە : 


١- زیکرى خواى باڵا دەست و داواى کردنى لێخۆشبوونى .


٢- دانیشتن لەگەڵ هاوڕێیان و فێر کردنى فەرمانى ئایینى .


0 تعليقات