تەشکیلەی ئیداری کۆیە لە کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەمدا :
لە مانگی تشرینی دووەمی ١٩١٨ دا جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هات و دەوڵەتی عوسمانلی شەڕی دۆڕاند و لە باشوری کوردستان کشایەوە لە بەرواری ١٥ / ١٢ / ١٩١٨ هێزێکی ڕەمزی بەریتانیا بە سەرکردایەتی ( کاپتن های ) گەیشتە کۆیەو شاندێکی گەورە لە کەسایەتیەکانی کۆیە پێشوازیان لێکرد لەوانە ( حەماغای غەفووری ، عەوڵاغای حەوێزی ، مەلا محمدی جەلیزادە ، حاجی عەبدوڵا بەگ میران بوون ) ، یەکەم کاری کاپتن های دامەزراندنی کاروباری حوکمڕانی کۆیە بوو دووای تێگەیشتنی باری کۆمەڵایەتی شارەکە بۆیە بەم شێوەیە ئیدارەی کۆیەی دامەزراند .
- حەماغای غەفوری حاکمی ئیداری کۆیەو ناوچەکە .
- جەمیل ئاغای حەوێزی جێگری حاکمی ئیداری .
- مەلا محمەمەدی جەلیزادە قازی شەرعی .
- حاجی مەلا ئەحمەداغای سمایل ئاغای غەفوری حاکمی سوڵح .
- عبدولفتاح ئاغای حەوێزی سەرۆکی شارەوانی .
- حاجی عەبدوڵا بەگ لە بنەماڵەی قوچ پاشا بەڕێوەبەری ئەوقاف .
- مەلا حەوێز ئاغا غەفوری بەڕێوەبەری پۆلیسی پیادە .
- حاجی جەلیل ئاغای حەوێزی بەڕێوەبەری پۆلیسی سوارە .

0 تعليقات