( ئاشــــیــــــــــــلکە )
شوێنەواری ئاشیلکە تاکو ساڵی چلەکەکان مابوو :
ئاشیلکە کەوتبوە سەنتەری شار، بەرامبەر مزگەوتی (خادم السجادە) و نزیک ماڵی ( دڵداری شاعیر ) .
ئاشیلکە بە مانای ئاشی بچوک دێت بە گوێرەی زانیاریەکان بێت ئەو ئاشە
یەکەم ئاش بووە لە شاری کۆیەو سەنتەری شار ( ئاشیلکە ) لە شێوەی هۆڵێکی بچوک بووە کە ڕاگری دار وەستاوە لە جیاتی دینگە ، شوێنەواری ئەو ئاشە تاکو ساڵانی ( چلەکان ) ماوە ، کەوتبووە ناوەندی گۆڕەپانێکی گەورە ، تەنیا تەلاری ( مختبر کریم ) ی لێ نزیک بوو . شەقامی وێنەگرانیش کە لە بنەڕەتدا شەقامی ( سەرا ) یە ماڵی چەند کەسایەتیەک و نوسەرێکی لێ بوو ، لەوانە ( ئەفسەر حمید سالح بێتوشی – ماڵی سمکۆ ئاسەف – عسمان عەونی – مجید ئاسنگەر وە ماڵی قادرە فەندی ) .

0 تعليقات