ڕێکخراو وخەڵکی شاری کۆیەمان پێ گەیاندن

➤لەکۆیەوە بۆ نەغەدە ... هاوسۆزی و هاوخەمی رێکخراوی شاخەوانی باواجی و خەڵکی شاری کۆیەمان گەیاندە کەس و کارو هاورێ و وەرزش دۆستانی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی کوردستان گروپی شاخەوانی کەویانی..کەهەر یەک لە(محەمەد رویان ، موحسین عزیزی و رەزا کەیشی)کە لە روداوی هەرەسی بەفر لە شاخی(راندۆڵە) گیانیان لەدەست دا لەبەرواری12/1/2024 دوێنێ پێنج شەمە25/1/2024 هەریەکە لە (دلزار فواد و ئاراز بایز)و بەسەرپەرشتی حاجی کــــاوە کـــۆیـــی چوینە رۆژهەڵاتی کوردسان شاری نەغەدە کە لەلایەن کەس و کارو هاورێ یانی کۆچکردوان پێشوازیەکی گەرمیان لێکردین و ئێمەش هاوخەمی رێکخراو وخەڵکی شاری کۆیەمان پێ گەیاندن
.. لەهەمان ڕۆژ فیدراسیۆنی شاخەوانی تاران و رێکخراوی شاخەوانی باواجی بەهاوبەشی مەراسیمێکی ماتەمینی و رێزگرتن لە شەهیدانی شاخ وئەم کارەساتە دڵتەزێنە لەسەر گۆری هەرسێ شاخەوانەکە ئەنجام درا گروپی شاخەوانی سنەش بەشدار بون... هەر هەمان ڕۆژ سەردانی مەنزڵگای شاخەوانی بەتوانای وڵاتی ئێران (محمدی هەورازمان)کرد تێبنی.. *حاجی کاوە کۆیی چەند وتەو هاوخەمیەکی لەسەر گۆری شەهدان پێشکەش کرد *وینەی هەر سێ شەهید لەشێوەی تابلۆی لە لایەن رێکخراومانەوە پێشکەشی خانەوادەکانیان کرا *سوپاس بێ پایانمان هەیە بۆکاک شەهاب هەلاج کە میوانداریەکی گەورەی کردین و پێمانەوە ماندوو بوو *رێکخراوی شاخەوانی باواجی #کۆیە #نەغەدە #شاخەوانی

0 تعليقات