رێکخراوی هەناسەی سرووشت هاوکاری ژینگە دۆستان شاری کۆیە دەکات.
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦/١/٢٠٢٤ ڕێکخراوی هەناسەی سروشت بەهاوکاری دەزگای ئیلیای مرۆیی هەستا بەدابەشکردنی نزیکەی ١٤٠ پارچە لە جلوبەرگی بەر باران(مطري) بەسەر بەشێک لە کرێکاران و کارمەندانی پاککەرەوەی شارەوانی کۆیە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ژینگە پارێزانی کۆمپانیای لاست لیف لەشاری کۆیە، لە شوێنی کارەکانیان.ڕێکخراومان
زۆر سوپاس بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە هاوکارمان بون لەدابەشکردنی جلکەکان
زۆر سوپاس بۆ کۆمپانیای لاست لیف هاوکارمان بوون لەدابەشکردن.
سوپاسی دکتۆر هۆگر و ستافەکەی دەکات لە دەزگای ئیلیا ی مرۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیان.
شلێر سعید
سەرۆکی ڕێکخراوی هەناسەی سروشت
0 تعليقات