➤نەوت گەیشتە کۆیەونرخی (31)هەزاردینارە
..
قائمقامیەتی قەزای کۆیە ئاگاداری دانیشتوانی سنوری قەزای کۆیە دەکاتەوە، کە بڕی پێویست نەوتی سپی دابین کراوە و دەست بەدابەشکردنی دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ پێدانی بڕی پارەی دیاری کراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکان. بۆ هەرخێزانێک بڕی 100لیتر نەوت دەدەرێتبەرانبەر 31 هەزاردینار.
دابەشکردنی نەوت بە پێی لیستی کۆبۆنی مانگی12ی ساڵی2023 دەبێت.
هەر بریکارێک زووتر پارە ولیستی ئامادەبێت نەوتەکەی بۆ دەنێردرێت.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوتەکە بەسەر پەرشتی بەڕێوەبەرایەنی نەوت و کانزاکانی هەولێر-کۆیە بەڕێوە دەچێت.
*ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە
2024/1/28
0 تعليقات