تامەزرۆ

تامەزرۆ
.. هەموو ڕۆژێ بەعیشقی تۆ شیعرێکی جوان دەنوسمەوە لەتۆن ڕەنگی پێڵوی چاوت تابلۆی جوانیت دەکێشمەوه نەخشەڕێگای ئەم ئەوینەش پڕ لەخواستە و پڕ لەمرازە زۆر دەگەڕێم بۆ شایانیت وشەی لێک شیاو دەدۆزمەوە لەناو تەونی داوی پرچت زۆر خۆزگە و حەز دەبینمەوە بەلاکوڵم و گەردن سینەت وەک ئاوریشمن دەخولێنەوە لەو بیابانەی سینەی سپیت وێڵ تامەزرۆی تێر قومێکم بەو کانیاوەی گۆی بەهاریت پایزەی ڕۆحیش بژیەتەوە دڵشاد تاقانە

0 تعليقات