سزادانی مامۆستایان ڕەتدەکەینەوە
..
دوای تێپەڕینی چوار مانگ بەسەر خەباتی مەدەنی مامۆستایان، لەبری بەدەمەوە هاتن و جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانیان، دەسەڵاتدارانی حیزبی و حکومی کەوتونەتە فشارو هەڕەشە لە مامۆستایانی خاوەن ماف. ئێمە وەک نوێنەری هەڵبژێردراوی مامۆستایان، وێڕای داکۆکیمان لە مافە زەوتکراوەکانی مامۆستایان و خەمخۆریمان بۆ چارەنوسی خوێندن، سزادانی بەکۆمەڵی مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیەوە ڕەتدەکەینەوەو هەرگیز لێی بێدەنگ نابین. هەمو ڕێکارێکی مەدەنی دەگرینە بەرو دەنگ و داوای مامۆستایان بە دادگای فیدڕاڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەیەنین. مافی هیچ کەس نیە مامۆستایان بخاتە بەردەم بژاردەی ناچاریەوە. دەبێت هەموان بەوپەڕی ڕێزەوە پابەندی بڕیاری خۆویسانەی مامۆستایان بین، چونکە تەنها مامۆستایانن لە ڕوی ویژدانیەوە بڕیار دەدەن نەک لە ڕوی بەرژەوەندیەوە.
بەرزان شەلال/ سەرۆکی لقی کۆیەی ی.م.ک
محمد فتح اللە/ ج.سەرۆک
ئارام کریم/ ئەندام
قادر فتح اللە / ئەندام
0 تعليقات