شیعرەماچ
..
بەیادی تۆ لێوانم شیعرەماچ دەبارێنێ
وشە گەزۆ کەوتیه لێو لەلێو دەئاڵێنێ
ڕاموسم لێوەکانت گەزۆی پێدا باریوە
شیرینە پەڕەکانی حەزان دادەمرکێنێ
نازانم بۆچ وا تامی ئەهوا ئەفسوناویە
بەتاوە دەمتاسێنێ هەژەندە عیشقاویە
دەمگرێ کاریگەرە لەسوێدا دەتوێمەوە
بۆ ماچی تۆ پێشکەشە سەرم لەپێناویە
دڵشاد تاقانه
0 تعليقات