وەرگرتنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە پاسپۆرتی قەزای کۆیە

➤هاووڵاتییانی سنوری کۆیە ئاگادار دەکرێنەوە .. وەستانی وەرگرتنی مامەڵەی ھاوڵاتیان لە پاسپۆرتی قەزای کۆیە
. • ئاگاداری ھاوڵاتیانی سنووری قەزای کۆیە دەکەینەوە کە وەرگرتنی مامەلەی ھاولاتیان وەستاوە بەھۆکاری كارکردن بۆ گۆرینی سیستەمی پاسپۆرت بۆ ئەلیکترۆنی بۆیە ئەو ھاولاتیانەی بەنیازی دەرھێنانی پاسپۆرتن لەم سنوورەدا پێویستە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرتی ھەولێر بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەلەکانیان تاوەکوو سیستەمی نووسینگەی کۆیە دەبێتە ئەلیکترۆنی و دواتر ئاگاداری بلاودەکەینەوە بۆ کاتی کردنەوەی نووسینگەی ئەلیکترۆنی خێرا لە قەزای کۆیە. - بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی جۆری A سیستەمی کۆن سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر بکەن لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری تەنیشت بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بەرامبەر گەنجان ستی. - بۆ دەرھێنانی پاسپۆرتی جۆری B ئەلیکترۆنی دوای وەرگرتنی نۆڕە و راچاوکردنی پێداویستیەکانی دەرھێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی ھەولێر بکەن لە گەرکی ٣٢ پارک - پشت بەشی مۆلەتی ھاتووچۆی ھەولێر . مقدەمی مافپەروەر سەرکەوت عوسمان مەحمود لێپرسراوی پاسپۆرتی قەزای کۆیە #کۆیە #پاسپۆرت

0 تعليقات