دواکاری بۆ لایەنی پەیوەندیدار
۱-بەڕێزان/قائیمقامییەتی قەزاس کۆیە
٢-بەڕیوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە
٣-بەڕێوبەرایەتی چاکردن و پاراستنی ڕێگاوبانەکان
وەک بەڕێزتان ئاگادارن لەماوەی ڕابردوو زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆ لەو ڕێگایەو بەدیاریکراوی لە سنوری ڕێگای سێوەسەن زۆرترین ڕوداوی هاتوچۆی لێ تۆمار کراوا و بۆتە هۆی زیانی زۆری گیانی و مادی
وەک و دانیشتوانی گوندی سێوەسەن داواکارین لە بەڕێزان بە هەر ڕێکارێک بێت چارەیەکی ڕێگای دەشتی کۆیە بکەن
جا بەدانی کامێرەی جێگیر یاخود جوڵاو ،، یاخود بە تاسەی پلاستیکی و هێمای هاتوچۆ لەپێناو هۆشیارکردنەوەی شۆفێران و هاوڵاتیان تا چیتر سەرو ماڵی خەڵک تیا نەچێت
⛔ئاوایی گوندی سێوەسەن..
0 تعليقات