کۆڕێکی شیعری نوسەر و شاعیر (دلشاد تاقانە)

ئێوارەی ٢٣/ ١٢/ ٢٠٢٣ بەشداربووین لە ئێوارە کۆڕێکی شیعری نوسەر و شاعیر (دلشاد تاقانە)
بەناونیشانی (گوڵە شیعرەکانی تاقانە) . ئەم کۆڕە لە لایەن ناوەندی ئەدەبی و ڕوناکبیری کۆیە ڕێکخرابوو . شایانی باسە نوسەر و شاعیر دلشاد تاقانە: بەشداری کاری ڕێکخستن و پێشمەرگایەتی لە ساڵانی هەشتاکان کردووە ، ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دادەنیشێت . بەرهەمەکانی لە بوارەکانی نوسین و شیعر : نوسین.. ١. گوزارەی نەوەی دووەمی کورد لەهەندەران ۲. کۆشەی پێشمەرگە پارتیزانەکانی ۹۳ ۳. من کێم؟ ٤. پێنج کتێبی ئامادەیە لۆچاپ دەیان نوسینی جیاواز لەگەڵ نوسینەوەی ئەدەبیاتی پێشمەرگە لەیادمانی پێشمەرگە گەشمەرگەکان، تەوەرێک زیاتر لە ٦۰ هاوبەندەکانی پێشمەرگایەتی لەوێنای پێشمەرگەی سەردەمی شاخ. شیعر.. دەیەها شیعری گۆرانی و فەلسەفی و نیشتمانی بەشێوازی کلاسیک مۆدێرن و ئازاد نوسیە. هەروەها لە بواری هونەری و پیشەییش بەهرەمەندە : ژەنیاری کەمان و ئاوازدانان بەرهەمی هونەری چوار ماڕش و دەیان ئاوازی کۆییانەی خۆشی هەیە. لە بواری پیشەییش مایستەری شارەزای بواری نیگارسازی خانوبەرەیە . هیوای سەرکەوتن بۆ نوسەر و شاعیر دلشاد تاقانە و ستافی ناوەندی ئەدەبی و ڕوناکبیری دەخوازین .

0 تعليقات