➤ پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-كۆیە) كەوتەوەكار ..


ڕێكەوتی ١٦-٢-٢٠٢٤ دەست دەكرێتەوە بەدابەش كردنی ئاوی پاكی ماڵان ، دوای ئەوەی كاتژمێر ١٠:٣٠سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆژەی ئاوی (بۆگد-كۆیە) وەستێنرا وە دابەش كردنی ئاوی پاكی ماڵان لە بەشێك لەگەرەكەكانی وەستا بەهۆی لێكترازانی بۆری هێڵی گواستنەوەی ئاو قەبارە ٢٤ ئینج لە پڕۆژەی ناوبراو بۆ سەنتەری قەزای كۆیە بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینە بەخوورەی كە لە شەوی رابردووە وە رووی لە ناوچەكەمان كردبوو بوە هۆی لێكترازانی بۆری بەهۆی دارمانی زەوی ....لە كەشێكی باراناوی هەر ئەمڕۆ تیمەكانی چاكسازی بەڕێوبەرایەتی ئاوی كۆیە هەڵسان بە بەستانەوە وچاككردنەوەی سەرجەم بۆریە كان لەكات ژمێر ٦:٤٥ ی ئێوارە كارەكانیان تەواو كرد لەئێستادا ئاوی پاك گەیەنرایەوە سەنتەری قەزای كۆیە دەست كراوە بەگلدانەوەی ئاو لە حەوزە سەرەكیەكانی هەیبەسوڵتان و كێلە خوارە....
سبەینێ ڕێكەوتی ١٦-٢-٢٠٢٤ دەست دەكرێتەوە بەدابەش كردنی ئاو پاكی ماڵان ...
تێبینی /دابەش كردنی ئاوی پاكی ماڵان لەوگەرەك و ماڵانە وە دەست پێدەكایەوە كە ئەمڕۆ سرە ئاویان بووە و ئاویان وەرنەگرتووە .....
*ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی كۆیە
١٥-٢-٢٠٢٤
0 تعليقات