ئاگاداریەک
بۆ هاولاتیانی شارە ئازیزەکەمان
وەک ئاگادارن کەوا بە پێ ی هەواڵە کەشناسیەکان ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ئەگەری بارانبارینێکی باش هەیە
ئاگادارتان دەکەینەوە تیمەکانمان ( تیمی شارەوانی و کۆمپانیای لاست لیڤ ) ئامادە سازی پێش وەقتەیان کردووە و لە کاتی باران بارینەکەش و بە درێژایی کاتەکە مەیدانی ئامادەگیمان دەبێت و ان شا اللە رەحمەتێکی باش دەبارێت و تەنها بە سوود دەشکێتەوە.
داواکارین هاوکارمان بن بە
_لادانی موکێت یان هەر بابەتێک کەوا سەرە مەنهۆڵی پێ داپۆشرابێت
_ ئاگادار کردنەوەمان لە هەر حالەتێکی پێویست
ژمارەی تلفۆن رۆژانە دادەنێین بە پێ ی شەفتی ستافی ئیش و لەم پەیجە فەرمیەمان.
بەهیوای سەلامەتیتان
سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە
0 تعليقات