خەڵاتی زێڕینی پێ بەخشرا

خەڵاتی زێڕینی ئاڵای کوردستان بەخشرایە نوسەر وکەلەپوردۆست " دکتۆرە عەتیە حەمەسەعید“ سەعات سێی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 27ـ2 ـ 2024 لەبەشی کتێبخانە گشتییەکانی کۆیە لە هۆڵی دڵدار، کۆڕێکی رێزلێنان و بەخشینی خەڵاتی زێرینی ئاڵای کوردستان بۆ نوسەر و کەلەپوردۆست و کەسایەتی ناسراو دکتۆر 〞عەتیە حەمە سەعید“ بەرێوەچوو بەئامەدەبوونی ژمارەیەک له پزیشکان و نوسەران و روناک بیران و کەلەپوردۆستان. سەرەتا وتارێک لەلایەن بەرێوەبەری کتێبخانە 〞ئارام سالح“ خوێنرایەوە و دواتر به نمایشی ڤیدیۆیی و کۆمەڵێک برگەی تری جیاواز کۆڕەکە دەولەمەندتربوو. بەچی دڵخۆشبم، خەڵاتی زێڕینم مەدەنێ لەلێدوانێکدا دکتۆر عەتیە حەمە سەعید وتی: لەم کۆڕەدا بەبینینی ئەو هاوڕێی ئەزیزانە و بەو قسەجوانەی کە کران دڵخۆشبووم بەڵام قسە چ سوودێکی هەیە؟ کە کرداری لەگەڵ نەبێت، پێویستە هەموو بەیەکەوە هاووکاری یەکبین بۆئەوەی میلەت رۆشنبیربکەین چیتر زیادەرۆیی نەکەین گرنگی زیاتر بە ژینگەو کەلەپور و چەندان شتی تر بدەین چەندین ساڵە هاوار دەکەم بۆ زۆرێک لەبابەتەکان بۆیە دەڵێم لەخڵاتی زێڕین زیاتر دڵخۆشکردنی من گوێگرتن لە قسەکانمە. لەبەخشینی ئەم خەڵاتە بەردەوام دەبین ئارام سالح بەرێوەبەری کتێبخانەی گشتی کویە وتی: لەپای کۆمەڵێک لەکەری جوان و دڵسۆزی ئەم دکتۆرە بەڕێزە ئێمە بەباشمان زانی خەڵاتی زێڕینی ئاڵای کوردستانی پێببەخشین، ئەو خەڵاتە دەساڵە دەبخشرێت دراوە بە کەسایەتیە ئەدیب و روناک بیرو هونەرمەند ... هیتد ئینشاڵا هەربەردەوام دەبین و کەسایەتی تربەسەردەکەینەوە لەداهاتوو. ئەوژنەی کە بەردەوام رۆڵی کارای هەبووه لەکۆمەڵگا. دکتۆر جەمال فەتحولا وتی ئەم دکتورە بەڕێزە لەسالی شەستەکانەوە تاکو ئەمڕۆ روڵی کارای هەبووە لەبواری پزیشکیدا هاوکات جگە لەپسپۆریەکەی لەبرواری ژینگە و رۆژنامە نوسی و کەلەپوردۆستی و خێرخوازیدا جێدەستی دیار بووە بۆیە ناوی لەمێژوودا دەمێنێتەوە.

0 تعليقات