پرۆژەی گەشەسەندنی مۆزەخانەی شارستانی کۆیە



ئەمە پڕۆژەیەکی فرە قۆناغییە، بۆ هاوکاریکردن و پاراستنی کەلوپەلەکانی ناو مۆزەخانە بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی بۆ ئەوەی ئەمە ببێتە دەست پێکێک بۆ بنیاد نانی و دروست کردنی مۆزەخانەیەکی شیاو و گونجاو بۆ شاری کۆیەی خۆشەویست ٠
ئەم پرۆژەیە بەهاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور و فەرمانگەی شوێنەوارو کەلەپووری کۆیە و ڕێکخراوی TARII جێ بەجێ ئەکرێت. و کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەرکی دارایی ئەم قۆناغەی دابینکرد. ئەم پرۆژەیە لە لایەن تیمێکی ڕاهێنراوی شارەزایان لە بواری شوێنەوار لە پەیمانگای عێراقی بۆ پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوورو فەرمانگەکەمان جێ بەجێ دەکرێت
پرۆژەکە بریتیە لە پاراستن و خاوێن کردنەوەو دروست کردنی بنکە بۆ پارچەکان و ناساندنیان و دۆکومێنت کردنیان و چاکردنەوەی پارچە شوێنەواریەکانی مۆزەخانەی شارستانی کۆیە ٠ هیوادارین بە هاوکاری و هەماهەنگی و بەڕێوبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم و قایمقامیەتی قەزای کۆیە بتوانین قۆناغەکانی تری بنیاتنانی مۆزەخانەکەمان بۆ شاری کۆیەی خۆشەویست لە داهاتوودا تەواو بکەین ٠
فەرمانگەی شوێنەوارو کەلەپووری کۆیە
0 تعليقات