KOYA HD
Menu
سهرهكی
ههواڵ
كۆیه
گهلهری
ڤیدیۆ
ریكلام
تێكست
ئاینی
هونهری
پهخشی راستهوخۆ
سهرهكی
ههواڵ
كۆیه
گهلهری
ڤیدیۆ
ریكلام
تێكست
ئاینی
هونهری
پهخشی راستهوخۆ
ساڵانە ئەم نەریتە زیندوودەکەنەوە
iuyt7t
فبراير 23, 2024
وەک نەریتێک ساڵانە خەلکی گوندی بۆگد لەکۆیەوە بەپیادە سەردانی گوندەکەیان دەکەنەوە هاوژین عەبدولواحید هەموو ساڵێک وەک نەریتێک لەرۆژێکدا خەلکی ئەو گوندە دانشتوی هەر شارو شارۆچکەیەکی هەرێم بن دەگەرێنە و بەشداری لەو چالاکیە دەکەن و دێنەوە بۆ کۆیە و لەوێوە بەپێ دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکەیان. بەهەماهەنگی و دڵخوشیەوە لەهەردوو رەگەز و تەمەنی جیاواز ئەو چالاکیە ئەنجامدەدەن و وەک کلتورێکی گوندەکەیان سەیری دەکەن. بەرێگای باب و باپیرانمان دادەرۆین. 〞گۆران حەمەزیاد بۆگدی“ بەشداربووێکی ئەو چالاکییە و دەلێت لەبەیانیەوە بەڕێگاوەین و دەبێت نزیکەی 27کم ببڕین تادەکەینەوە بەگوندەکەمان هەرچەندە زۆر هیلاک دەبین و رێگای سەخت دەبڕین بۆگەیشتن بەڵام چونکە بەدڵخۆشیەوە هەنگاو دەنێن هەست بەماندویەتی ناکەین. ئەمرۆ نزیکی 250 کەس بەشدارین لەهەموو تەمەنێکەوە لەمنداڵی چوارساڵی تا کەسی حەفتا ساڵیمان لەگەڵە هەروەها بەشداربوانمان بەشێکیان هی دەرەوەی کۆیەن هەمانە لە رانیە و چوارقورنە و هەولێر و سلێمانی گەڕاونەتەوە کۆیە بۆ بەشداریکردن لە چالاکی ئەورۆ، هاوکات هەمانە هەر خەلکی گوندەکەیەو بەسەیارە هاتووە بۆ کۆیەو لەوێووە بەپێ دەگەرێتەوە بۆ گوند. ئامانجمان لەئەنجامدانی ئەو کارە نیشاندانی وەفایە بۆ باب و باپیرانمان و ئاشناکردنی سەختی و دژوری ژیانی ئەوکاته به نەوەکانی ئەمرۆ، دەمانەوێ ببین کە چۆن قەدیمان باب و باپیرانمان بەچ ئاستەنگی و دژواریەک بەپێ رۆشتون و بە باری کەرو ولاغ شەو رۆشون و شەو گەڕاونەتەوە چ زەحمەتیەکیان کێشاوە تا ئێمەیان بەو رۆژەی ئیستامان گەیاندوە. هەروەها جگە لەنەریتێک ئەوە خۆی لەخۆیدا وەرزشێکی تایبەتە و بۆ تەندروستی سودێکی باشی هەیە، بەشێک لەبەشداربوانی ئەمرۆ بەشدارە و خەلکی گوندەکەش نیە بەلام هەر دڵی پێی خۆشەو بۆ تەندروستی خۆی هاتووە لەگەڵ ئێمە پیادە رێیی دەکات، هەموومان بەقسەی خۆش و پێکەنین رێگاکە دەبڕین. جیاوزی بیروراکانمان کار لە تەبایی ئێمە ناکات گوندەکەمان لەئێستادا نزیکی 50 ماڵ دەبێت بەلام سوپاس بۆخوا بلاو بوینەتەوە لەهەموو کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش، ساڵانە لەگوندەکەمان چەند جارێک بەچالاکیەکانمان هەمووان کۆدەبینەوە و لەگەڵ یەک کاتی خۆش بەسەر دەبەین چالاکی بەهاریمان هەیە چالاکی کلتوری و نەورۆز و چەندین چالاکی تر بەهەماهەنگی لەگەڵ یەک ئەنجامی دەدەین. جێگای دڵخۆشیە کەئەمساڵ رێژەی بەشداری خانمان زیاترە لەچاو ساڵانی پێشوو. خاتوو 〞لاڤە محمد“ وەک بەشداربووێک لەو چالاکیە وتی: ئەوە چوارەمین ساڵە من بەشداری دەکەم لەو پیادە رەوییە بۆ گوندەکەم ئەوە جێگای شانازیە کەدەبینم ئەوساڵ وەک ساڵانی رابردوو نیە رێژەی بەشداری ژنان زیاترە ئەمەش دڵخۆشترم دەکات، ساڵی یەکەم کەبەشداربووم زۆر هیلاک بووم بریارمدا کۆتاجاری بەشداریکردنم بێت بەڵام پاشان پەشیمان بوومەوە و بریارمدا کەهەموو ساڵیک بەشداربم، ئەمەش سودی زۆری هەیە هەم بۆ تەندروستیم هەم بۆ پتەوکردنەوەی زیاتری پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوانمان. بۆئەوەی یادەکە کاڵ نەبێتەوە بەشێک بەسوار بەشداریمان لەو چالاکیەداکرد. 〞ئاراز خالید“ بە ئەسپەکەی بەشداره لەو چالاکیە وتی: جیاوازتر لەساڵانی پێشوو بیرمان لەوە کردەوە ئەمساڵ ئەسپ و ماین بەکار بێنین وەک باوانمان کەپێشتر چۆن بەو رێگایە دارۆشتوون بەسواری ئەسپ و ماین و گوێدرێژ ئێمەش وەک یادکردنەوەیک لەپاڵ پیادەرۆییەکە ئەوشمان کرد و دڵخۆشین زۆر بەویادکرنەوەیەو بەو کۆبونەوەی ئەمڕۆکەمان بەهیوای لەش ساغی و سەلامەتی بۆ هەموو بەشداربووان
0 تعليقات
پۆستە بەناوبانگەکان
پهخشی راستهوخۆی كهناڵی Mixkurdy
يناير 11, 2026
بایۆگرافی م حیسام الدین
أكتوبر 10, 2024
سەرۆک باڤڵ لەکەرنەڤاڵە جەماوەریەکەی کۆیە
أكتوبر 05, 2024
سەبسکرایبمان بکەن
بهشهكان
ئاینی
پهخشی راستهوخۆ
تێکست
ریكلام
ڤیدیۆ
كۆیە
کۆیە
گەلەری
هەواڵ
هونەری
0 تعليقات