➤ سزاکانی

..
چوارشەممە 6-3-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد ..
▪️سەبارەت بە کێشە و ڕووداوە نەخوازراوەکانی یاری نێوان یانەی کۆیە و یانەی خاک لە گەڕی 14ـی خولی پلە یەکی کوردستان :
• بە هۆی تێوەگڵانی لە ڕووداوەکانی دوای یاری و تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی یانەی خاک لە سەر ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێز ( کرێکار زرار ) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کۆیە و لادانی لە ڕێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بڕیارماندا بە سڕکردنی بەڕێز ( کرێکار زرار ) لە سەرجەم کۆبوونەوە و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تاوەکو کێشەکەی یەکلایی دەبێتەوە لە دادگا ..
• ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی کۆیە ( زرار کرێکار ) بۆ ماوەی 3 وەرز لە سەرجەم کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێبژاردنی بە بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار ..
• ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی کۆیە ( ڕێکار کرێکار ) بۆ ماوەی 1 وەرز لە سەرجەم کار وچالاکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پێبژاردنی بە بڕی 1000000 یەک ملیۆن دینار ..
• ڕاگرتنی گۆڵپارێزی یانەی کۆیە ( ئاکار ئەکرەم ) بۆ سێ یاری، پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار ..
• بە هۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان بڕیار درا بە ڕاگرتنی یاریزان ( ساڵح جومعە ) یاریزانی یانەی کۆیە و ( پێشەنگ شۆڕش) چارەسەرکاری تیپی تۆپی پێی یانەکە و ( ڕێکار حەسەن ) کارگوزاری یانەی کۆیە بۆ 2 یاری و پێبژاردنیان بە بڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار ..
• ئامادە نەبوونی بەڕێوەبەری کار و باری یاریزانان ( شاهۆ حوسامەدین ) لە سەرجەم بۆنە و کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ ماوەی 2 ساڵ و بە هیچ شێوەیەکیش مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت ..
• دوورخستنەوەی ( سەرکار کرێکار ) لە سەرجەم بۆنە و کار و چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ تا هەتایە ..
• کەمکردنەوەی 7 خاڵ لەکۆی گشتی خاڵەکانی وەرزی داهاتووی یانەی کۆیە واتە بە -7 خاڵ دەست بەخول دەکات وەسەرجەم یاریەکانی وەرزی 2024 _ 2025 لەدرەوەی یاریگای خۆی دەبێت بێ ئامادەبوونی هاندەر، وە پێبژاردنیان بەبڕی 5000000 پێنج ملیۆن دینار ..
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
0 تعليقات