بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەرهەمی د. هاوژین صلیوە
(دیـــــــوانـــــی تــــــەلانـــــی)
کە لە بەرواری 23\3\2024 زاینی
کەدەکاتە 13\رمضان \1445
کەوتە بەر دیدەی خوێنەران و بەرهەمەکە بەچاپ گەیندرا ئەوەش وەسیەتی نامیقی شاعیر بوو (خوا لەیخۆشبێ)
د.هاوژین هەستا بە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی یەکەم لاپەڕەی تاوەک و کۆتا دانەی کە ماوەیەکی زۆرە خەریکیەتی وپێوەی زەحمەتکێش بووە کە بەڕاستی نازانین چۆن سوپاسی بکەین چونکە ئەرکێکی گەورەی بۆ ئاسان کردین
وە بەڕاستی سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کەبەدەم داواکەوە هاتن کە چەند پەڕە شعری و دەستنوسی شاعیریان لایە خڕی بکەنەوە و هەموو ئەو مامۆستا و پیاوەگەورانی شاری کۆیە دەکەین کە کار ئاسانیان کردبێت بۆی چونکە بەڕاستی بەرهەمێکی ناوازە دەبێت بۆ شاری کۆیە کە بە شاری ڕۆشنبیری و شاعیران ناوبانگی هەیە
نامیقی شاعیر شاعیرێکی میللی کۆیە بوو ڕاستە هەژار بوو بەڵام خاوەنی سامانێک بوو کە شعرە چونکە دەکرێ سامانە مادیەکان لەناو بچن بەڵام سامانی مەعنەوی لەناوچونی ئەستەمە
سوپاسی بێ پایانمان بۆ کۆمیتەی حیزبی شوعی و کاک زیرەک کەمال کە هەستا بە چاپکردنی دیوانەکە و ئەرکە مەزنەیان گرتە ئەستۆ
نامیق کەریم
لە ژیانی دا ناڕەحەتی و ناخۆشی زۆری بینووە بەڵام هەرگیز لەو دونیا شیعریەیی هەیتی هەرگیز دانەبڕاوە
هەمیشە دەفتەرێک و قەڵەمێکی جافی شینی پێبوو
دەیتوانی هۆنراوە و شیعری زۆر جوان بنوسێت و وشە گەلێکی ناسک ڕێک بخات و مانایەکی قوڵی هەبێت نەک ئەوەندە بەڵکو زۆربەی هەرە شیعرەکانی لەبەر بوو کە دەیخوێندەوە دەتزانی لەناخی دڵیەوە سەرچاوەی گرتووە واتا هەست و سۆز زاڵتر بووە
دیوانی تەلانی
دیوانێکی نایەبە لەڕێکخستن و دیزاین و ڕێنوسی شیعرەکانی
گەر وەک هی شاعیرە گەورەکانیش نەبێت بەڵام هیچی کەمتر نیە لە هی شاعیرەکانیتر چونکە بەرهەمی شیعر و ئەدەبی وەک مناڵی شاعیر وایە وەک چۆن کەسێک پەی ناخۆشە قسەی ناخۆش بکرێت لەسەر مناڵەکەی بۆ شاعیر و نوسەر هەمان شێوەیە.
کە زیاتر لە 350 شیعری تیاییە کە لەکاتی خوێند هەست بە نەست و سۆزی شاعیر دەکەیت چونکە شاعیر هەستاوە بە نوسینی زمانی ئاسان بۆ شیعرەکانی تاوەکو هەموو چین و توێژک ئاسان لێی تێبگەن
ئەمە چاپی یەکەمیەتی لەوانەیە هەڵەی وردی تیابێت یاخود هەرکەسێک شعر و دەست نوسی شاعیری لابێت ئەتوانن پەیوەندی بە مامۆستا هاوژینەوە بکەن تاوەکو لە چاپی دووەم بتوانرێت بۆی زیاد بکرێت یاخود هەر ڕەخنە و پێشنیارێک پەیوەندی بە مامۆستاوە بکەن
داواکاری //
نامیق کەریم (نامیق تەلانی شاعیر) یەکەم کەس و کۆتا کەس نیە لەکۆیە شاعیربێت بەڕاستی دەبێت دەستی هەموو ئەو ئەدەب دۆست و نوسەر و شاعیرانەی کۆیە بگیرێت و وایان لێبکرێت هەنگاوی باش ببەن بەرەو پێشەوە و پشتگیری بکرێن چونکە شاری کۆیە لە مناڵێک تاوەک گەورەیەک هەمیشە کەسانی ڕۆشنبیر و تێگەشتووبوونە هیوادارم گرنگیەکی زۆر بە بواری ئەدەب و زانست بدرێت لەکۆیە
دووبارە زۆر سوپاس بۆ ستافەی کە دیوانی تەلانیان تا ئێرە هێنا بەتایبەتی دکتۆری دڵسۆز د.هاوژین صلیوە
24\3\2024 بنەماڵەی نامیقی شاعیر
ئەمەش لینکی دیوانەکە :.
https://www.kurdipedia.org/?q=20240314093622558618&lng=1


0 تعليقات