ماوەی ١٠ ساڵە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لە گێژاوی قەیرانی دارایی و کەمی خزمەتگوزاری ژیان بەسەردەبەن، ئێستا کە نزیکبووینەتەوە لەچارەسەری یەکجاری کيشە داراییەکانمان، کاتی ئەوە هاتووە زیاتر لەجاران لەخزمەت هاوڵاتیاندا بین.
ئەمڕۆ لەگەڵ دادوەران و قایمقامیەت و فەرمانگە ئیدارییەکانی شاری کۆیە، ڕەوشی شارەکەمان تاوتوێکرد و لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان، کەمکردنەوەی ڕۆتین، بەگەرخستنی پرۆژەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی زیادەڕەوی؛ گفتوگۆم کرد. جەختم کردەوە هەرکات و لە هەر جومگەیەکدا گۆڕانکاریی پێوستبێت، ئەنجامی دەدەین لە پێناو باش بەڕێوەچوونی کاروبارەکان.
0 تعليقات