(دیوانی دێدەوانی) ی بۆ شاعیر و ڕاگەیاندکار: (دیدەوانی یەعقووب) ڕێکخست.

(دیوانی دێدەوانی) بڵاوکرایەوە لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا، ئەمڕۆ، شەممە، 18/5/2024، (ناوەندی ئەدەبی و ڕووناکبیریی کۆیە) ئێوارە کۆڕێکی بۆ کردنە دیاری و بڵاوکردنەوەی کتێبی: (دیوانی دێدەوانی) ی بۆ شاعیر و ڕاگەیاندکار: (دیدەوانی یەعقووب) ڕێکخست.
کۆڕی ناساندنەکە کاتژمێر (4:30)، لە بەڕێوەبردنی ڕاگەیاندکار و بێژەری لێهاتوو (ئاسکە حەسەن زادە)، سەرەتا شاعیر و نووسەر و ڕاگەیاندکار: ( دێدەوانی یەعقووب) لە نمایشێکی شانۆییدا، کات و شوێن و چۆنیەتی نووسینی بەشێک لە شیعرەکانی بۆ ئامادەبوویێکی زۆر و زەوەندی خوێنەر و نووسەر و کتێبدۆست خستەڕوو، پاشان لە بڕگەیەکی تری کۆڕەکە، ژمارەیەک لە شیعرەکانی خوێندەوە و دواتریش کتێبەکە کرایە دیاریی ئامادەبووان. شایانی گوتنیشە بەشێک لە ئامادەبووان دیاری و خەڵاتیان پێشکەش بە شاعیر کرد. ــــــــــــــــــــــــــــــ نووسەر و شاعیر و فۆلکلۆریست و میدیاکار: (دێدەوانی یەعقووب) ساڵانێکی دوور و درێژە لە بواری فۆلکلۆر و ڕاگەیاندن و میدیا چالاکە و جێپەنجەی دیارە، لە نوێترین کتێبی خۆیدا لە بواری شیعر، ئەمڕۆ، بە دۆست و ناسیاو و ئامادەبووانی ئاشنا کرد. ـــــــــــــــــــــــــــ ڕاگەیاندنی ناوەندی ئەدەبی و ڕووناکبیریی کۆیە شەممە، 18/5/2024 کامێرا: کاوە عەبدوڵڵا، نەوزاد غەفوور فۆتۆ: شەماڵ ئەحمەد، نەوزاد غەفوور، محەمەد مەهدی ڕووماڵکردنی بۆ کەناڵەکان: کاوە عەبدوڵڵا، حەکیم ئەحمەد

0 تعليقات