ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی کۆیە

ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی ئاوی
کۆیە بەهۆی کارکردنی لەشەقامی ٤٠ مەتری فیدراڵی ولەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی گواستنەوەی بەشێک لە بۆریەکانی هێلی سەرەکی گواستنەوەی ئاو قەبارە ١٢ ئینج کە ئاو دەگوازێتەوە لە حەوزەی سەرەکی گلدانەوەی ئاو لە ( مام مەحمودە) بۆ حەوزی سەرەکی (گردی عەرەبیان) کە دەکەونە شەقامی ناوبراو... بۆ ماوەی ٧٢ کات ژمێر واتە سێ رۆژ لە بەروارە کانی (٢٧-٢٨-٢٩) / ٥ / ٢٠٢٤ بەشێک لەو گەڕەک و مالانەی کە ئاویان بۆ دابین دەکرێت لە ئەم هێڵی ئاوە ئاویان پێ نادرێت چونکە کاری تێدا دەکرێت.... بۆیە داواکارین لە هاولاتیانی شارەکەمان ئەو ماوەیە بە وشیارییەوە ئاو بەکاربهێنن هاوکارمان بن تاوەکو کارەکان کۆتایان پێدێت.... راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ٢٤ - ٥ - ٢٠٢٤

0 تعليقات