KOYA HD
Menu
سهرهكی
ههواڵ
كۆیه
گهلهری
ڤیدیۆ
ریكلام
تێكست
ئاینی
هونهری
پهخشی راستهوخۆ
سهرهكی
ههواڵ
كۆیه
گهلهری
ڤیدیۆ
ریكلام
تێكست
ئاینی
هونهری
پهخشی راستهوخۆ
ڕۆژی کرێکاران خەڵات دابەشکرا
iuyt7t
مايو 01, 2024
کرێکاران بونیات نەری وڵاتن : ڕۆژی یەكی ئايار كە بە ڕۆژی جیهانيی کرێکاران ناسراوە و لە هەندێک وڵاتدا بە ڕۆژی کاریش ناودەبرێت، بۆنەیەكی تایبەتی چەپڕەوانی جیهانە، لەم بۆنەیەدا سەندیکا کرێکارییەكان چەندین چالاكی دەنوێنن كە زۆرینەیان گوزارشت لە داكۆكیكردنی ماف و شایستەكانی كرێكاران دەكەن. كرێكار لە كورتترین پێناسەیدا دەستی بنیاتنەری وڵات و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانییە، بۆیە لە زۆرینەی وڵاتانیشدا ئەم ڕۆژە پشووی فەرمییە و مەبەست لەم پشووە، پشوودانی دەستی ماندووی كرێكارانە. مێژووی ڕۆژی کرێکاران دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٦٩، کاتێک لە ئەمریکا کرێکارانی كارگەیەك لە فیلادلفیا، لەگەڵ هەندێک لە کرێکارانی پێڵاو و مۆبیلیات، و کانە بەردینەكان، وەک ڕێکخراوێکی سەندیکایی "شۆڕشگێڕانی کار"یان پێکهێنا، کە لە خەباتدایە بۆ باشترکردنی کرێ و کەمکردنەوەی کاتەکانی کارکردن، و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و تەندروستی كرێكاران، لەو كاتەوە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئایار وەک ڕۆژێکی سیمبولیی سیمایەكی تایبەت بەخۆی وەرگرتووە و دەرفەتێكیشە بۆ نوێکردنەوەی داواکارییەکانیان و بەدیهێنانی خواستەكانیان. هەڵبەت لە تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستاندا ڕۆژی كرێكاران پشووی فەرمییە، دەزگا و سەندیكا و ڕێكخراوە كرێكارییەكان چەندین چالاكی و ئاهەنگ و گردبوونەوەی شارستانییانە ئەنجام دەدەن، تیایدا داواكاری و خواست و پێداویستییەكانی كرێكاران بەپێی سەردەم و بارودۆخ دەخرێنەڕوو، بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردن و سەنجدانە، بەشێكی زۆری كرێكاران لە وڵاتی ئێمە و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، سەرەڕای ئەوەی داواكاری و خواستەكانیان نەهاتۆتەدی، لە ڕۆژی یەكی ئایاریشدا هەر لە كاركردن بەردەوامن، ئەوەیش وایكردووە ڕۆژی جیهانیی كرێكاران لە بۆنەیەكی فەرمی و تایبەتدا، بگۆڕێت بۆ بۆنەیەكی سیمبولی و هیچ لە بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی كرێكاران نەگۆڕێت.. شلێر سەعید،،
0 تعليقات
پۆستە بەناوبانگەکان
پهخشی راستهوخۆی كهناڵی Mixkurdy
يناير 11, 2026
بایۆگرافی م حیسام الدین
أكتوبر 10, 2024
سەرۆک باڤڵ لەکەرنەڤاڵە جەماوەریەکەی کۆیە
أكتوبر 05, 2024
سەبسکرایبمان بکەن
بهشهكان
ئاینی
پهخشی راستهوخۆ
تێکست
ریكلام
ڤیدیۆ
كۆیە
کۆیە
گەلەری
هەواڵ
هونەری
0 تعليقات