کۆتایی خولی بڕین ودورمان

کۆتایی بەخولێکی پیشەیی هات. ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣/ ٦/ ٢٠٢٤ مەراسیمی کۆتایی خولی بڕین و دوورمان، لەهۆڵی ڕێکخراوی ڕۆسنبیری کۆیە بەڕێوەچوو. خولەکە لەلایەن ناوەندی وەرزش و لاوان بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕۆشبیری بەڕێوەچوو. لەخولەکەدا ۳۰ خانم ماوەی دوو هەفتە وانەی تیۆری و پڕاکتیکیان لەلایەن ڕاهێنەر (شەونم سابیر) وەرگرت و لەکۆتا ڕۆژ سەرجەم ئەو جل و بەرگانەیان نمایش کرد، کەزۆر بەباشی فێری بڕین و دوورمان بوون. سوپاس بۆ کاک (عەباس فەتاح) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە پیشەییەکان بۆ هاوکاری بەردەوامی ڕێکخراوی رێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیە . فۆتۆ : کاوە عبداللە.

0 تعليقات