
یەکشەممە(23 / 6 / 2024) خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی (12)ئامادەیی کاتژمێر (7:30)ی بەیانی دەست پێدەکات ..
لەسنوری پەروەردەی کۆیە (2622) خوێندکار بەشداردەبن کە (1886)خوێندکاری بەشی زانستی و (697)خوێندکاری بەشی وێژەیی و (39)خوێندکاری بەشی پیشەییەن ..
هۆڵەکانی تاقیکردنەوە پێکهاتوو (30)هۆڵی بەشی زانستی و
(11)هۆڵی بەشی وێژەیی و (1)هۆڵی بەشی پیشەیی ..
(336)مامۆستا وەک چاودێر بەشدارن لەپڕۆسەی تاقیکردنەوەکان
▪️ڕێنمایی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی
١- ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۳-٦-۲۰۲٤ کاتژمێر ۷:٣٠ بەیانی ئەزموونەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی دەست پێ دەکات .
٢ــ پێویستە خوێندکاران پێش سەعات ۷ ی بەیانی واتا نیو کاتژمێر پێش دەست پێکردنی ئەزموونی یەکەم رۆژ لە ھۆڵەکانیان ئامادەبن بۆ دۆزینەوەی شوێنی تایبەتیان بۆ ئەنجامدانی ئەزموونەکان وە ڕۆژانی تر سەعات ۷:١٥ لە ھۆلەکانیان بن.
۳- پێویستە خوێندکاران ناسنامەی بەشداری کردنیان لەگەڵ خۆیان ببەن بۆ ھۆڵی ئەزموونی .
٤-پێویستە خوێندکاران ڕێنمایی پشت ناسنامەی بەشداریکردن بخوێنەوە و پابەندی ڕێنمایەکان بن .
٥- پێویستە خوێندکاران پێداویستی ئەنجامدانی ئەزموونەکان قلم رەساس و مەکینە و لاستیکی رەشکردنەوە لەگەڵ خۆیان ببەن وە بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت خوێندکاران ئەم پێداویستیانە لە یەکتری وەربگرن لە ھۆڵەکان .
٦- پێویستە خوێندکاران بە ئارامی لە ھۆلی ئەزموونی دابنیشن پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ ناکات ئەم ئەزموونە زۆر بەئاسایی وەر بگرن و پێویستە بەیانی پێش چوونیان بۆ ھۆڵی ئەزموونی نانی بەیانی بخۆن تا بتوانن بە ووزە و توانایەکی زۆرەوە وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.
٧ــ خوێندکار پێویستە لەشوێنی تایبەت بە خۆی لە ھۆلی ئەزموونی دابنیشێ وە لەکاتی وەرگرتنی پرسیارەکان پێویستە دڵنیابێت کە پرسیاری تایبەت بە خۆی وەرگرتووە کە ناوی خۆدی خوێندکاری لەسەرە و پرسیارەکان بە جوان بخوێنەوە ئینجا و وەڵامی راست ھەڵبژێرێ .
٨- خوێندکار کاتێ فۆرمی سۆما وەردەگرێ پێویستە بە ووردی زانیاریەکانی سەر پەری سۆما بخوێنێتەوە و دڵنیابێن کە ئەم فۆرمەی وەریگرتووە ناوی خۆی لەسەرە وە پێویستە وەڵامەکان بە ھێمنی و بە ووردی لەسەر پەری پرسیارەکان بگوازێتەوە بۆ سەر فۆرمی سۆما .
۹- ھیچ خوێندکارێک بۆی نییە تا نیوەی کاتی تاقی کردنەوەکان تێ پەر نەبێت ھۆڵی ئەزموومی بە جێ بھێڵێ ..
۱۰- خوێندکاری بەرێز بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکان پەلە پەل مەکە بە ھێمنی وەلام بدەوە .
۱۱ -خوێندکار دوای تەواو بوونی ئەزموونەکان پێویستە فۆرمی سۆماو پرسیارەکان بدات بە چاودێری ھۆڵ .
۱۲- پاش تەواوبوون و دەرچوون لە ھۆڵی ئەزموونەکان راستەوخۆ برۆ بۆ ماڵەوە وە گروپی ئەو پرسیاری وەڵام داوەتەوە لە ماڵەوە بینووسە لەگەڵ ناوی بابەتەکە تا بیرت نەچێتەوە وە پێویست ناکات لە بەردەم و ھۆڵ و ممرەکان کۆببیتەوە لەگەڵ ھاوڕێکانت راستەوخۆ بڕۆ بۆ ماڵەوە و پشوو بدە وخۆت ئامادەبکە بۆ ئەزموونی داھاتووت .
۱۳-رۆژانە وەزارەتی پەروەردە دوای تەواو بوونی تاقی کردنەوەکان بەفەرمی پرسیار و وەڵامی ڕاستی پرسیارەکان بڵاودەکاتەوە خوێندکار دەتوانی بۆ دڵنیابوون لە وەڵامی پرسیارکانی سوودی لێببینێت .
۱٤- داواکارم خانەوادەی خوێندکاران ھاوکاری مناڵەکانیان بن لەم ماوەیە سەردان و میوانداری کەم بکەنەوە و کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ خوێندنی مناڵەکانیان (خوێندکاران) برەخسێنن و بە ھیچ شێوەیەک فشار و سەرکۆنەی خوێندکاران نەکەن .
۱٥-داواکارام ستافی هۆڵی ئەزموونەکان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و چاودێری هۆڵەکان کەشێکی شیاو و ئارام بۆ خوێندکاران برەخسێنن لە هۆڵەکان بۆ ئەوەی خوێندکاران بە ئارامی و ئاسوودەیی وەڵامی پرسیاری تاقی کردنەوەکان بەدەنەوە .
هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران و پرۆسەی تاقیکردنەوەکان دەخوازم
*"هەڵگورد کیفی "ل.ئەزموونەکانی پەروەردەی کۆیە
#کۆیە #پەروەردە
0 تعليقات