جەژن لەکۆیە

📽 جەژن لەکۆیە .. بەدەر لەگەڕان بەماڵاندا بەمەبەستی پیرۆزبایی و گەردن ئازای لەدراوسێ و خزم و کەس و کار ، لەکۆندا منداڵان لەجەژندا دەچوونە دەرەوە بۆ چێژوەرگرتن لەچەندین یاری ، بەتایبەت لەگۆڕپانی بەردەم مزگەوتی محمود ئاغا کەچەندین یاری ئەنجام دەدرا وەک (چەرخ وفەلەکی لێ بوو چەند دانەک بوون دادەنران بەدەست دەیانسوڕاندن ولەگەڵ چەند جۆلانەک بەدینارەکی ئاسن سواری دەبووی ، لەناوجەژن سواری بوونی شلەخەچی و کەرو دووتەنی و کەروعارەبانە وعارەبانەی تڕاکتەر ، تەقاندنی توتوی بوو 3 فیشەک بەدینارێکی ئاسن بوو ، هەڵدانی دینارێکی ئاسن بوو لۆ ناو قاپێکی ستیل ) چەندین یاری تر بەڵام لەئێستادا .. ؟
وێنەکان لەشوێنی جیاواز وەرگیراون.. #کۆیە #یادگارییەکان #جەژن

0 تعليقات