جلی (مه‌لا مسته‌فا)و(مام جەلال)م ، ئوتو کردوه‌

➤جلی (مه‌لا مسته‌فا)و(مام جەلال)م ، ئوتو کردوه‌ .. "من لەتەمەنی 21 ساڵی دەستم کرد بەئوتوکردنی جلوبەرگ لەناوبازاڕی کۆیە لەپێشتوتریش باوکم هەرلەم دوکانە کاری ئوتوی کردوە . زەمانێک بەئوتوی خەڵوزو دواتر بەئوتوی دەستی کاردەکەم.من خۆشەویستی زۆرم هەیە بۆئەم کارەئێستا تەمەنم 79ساڵە هەربەردەوامم لەسەرکارەکەم.هەرچەند بەدەستی ئوتو دەکەم خەڵکێکی زۆردێنەلام ئوتویان بۆدەکەم .جگەلەوانە چەندین کەسایەتی جلکیان لای من ئوتوکردوەلەوانە مەلامستەفابارزانی و مام جەلال تاڵەبانی . لەساڵی 1963 پارتی دیموكراتی كوردستان لەكۆیە كۆنگرەی بەست ،لەوکاتەڕۆژێکیان خەریکی ئوتوكردن بوم كاتێک كەسێک هات بۆ لام‌و وتی ئەم كۆتە كۆتی مەلا مستەفایە بۆمانی ئوتی بكە تاكو بۆی بەرینەوە، لەهەمان رۆژدا كەسێک لەلای مام جەلالەوە هات بۆ لام‌و جلێكی هێنابوو بۆی ئوتو بكەم وتی ئەمە جلی ئەوە جوان بۆمانی ئوتی بكە، منیش بەهەمان شێوەی جلەكەی مەلا مستەفا جلەكەی ئەویشم ئوتو کرد ، ئەوکاتە جلکم بەدرهەمێک ئوتو دەکرد " .. ▪️لەڕابردوو شاری کۆیە ، شاری هەمووان بووە ..بەڵام ئێستا؟ *ئەمەبەشێکە لەچیرۆکی ژیانی کۆچکردوو"سمکۆ تەها"ناسراوە بە(سمکۆی ئوتوچی) کەلە(6 / 3 / 2019)کۆچی دوایی کرد .. • ئامادەکردن : زامدار ئەحمەد ـ (دیمانەکەی لەگەڵ کردوە)

0 تعليقات