تەواونەکردنی دووسایدی (هەولێر ـ کۆیە) کێشەیەکی سیاسیە ..

➤قائمقامی کۆیە : تەواونەکردنی دووسایدی (هەولێر ـ کۆیە) کێشەیەکی سیاسیە ..
"طارق حەیدەری "قائمقامی کۆیە ڕایگەیاند : تەواو نەکردنی ڕێگای دووسایدی کۆیە-هەولێر ، نە کێشەیەکی داراییە و نە ئیدارییە، بەڵکو کێشەیەکی سیاسیە .. بەڵگەی ئەوەی لە قەیرانی دارایدا بوو، ١.ڕێگای دووسایدی گۆپاڵ تەواو کرا. ٢. ڕێگای دووسایدی ١٢٠ و ١٥٠ هەولێر تەواو بوو دەستی پێکرا. ٣.تونێڵی پیرمام تەواوبوو. ٤. ڕێگای سپیلک و خەلیفان. وە چەندان پڕۆژەی تری ڕێگاوبان بە گوژمەی چەندان ملیاری، یەکێک لە بنەما سەرەکیەکانی ئیدارە و بەرێوەبردن ئەولەویەتدانە بە پڕۆژە و پێویستیەکان، ئەگەر ئەو بنەمایە لە حکومەت کاری پێبکرابایە، بڕواناکەم هیچ ڕێگایەک بە قەد ڕێگای دووسایدی کۆیە-هەولێر پێویست بێت. #کۆیە_هەولێر

0 تعليقات