چالاک وانانی کۆیەچەند ڕونکردنەوەیەک

هاوڵاتیانی بەشمەینەتی شاری کۆیە، ئێمە وەکو چاڵاکوانان لەڕابردوو ولەداهاتوو لەهەموو سێکتەرەکانی تایبەت بەخزمت کردنی هاوڵاتیانی ئەم سنورە هەڵوێستو کردارمان هەبووەو دەبێت، سەبارەت بەسێکتەری ڕێگەوبان، ئێمە لە3ساڵی ڕابردوو کەڕێگەمانداخست بەڕوی بارهەڵگرەکاندا بەئامانجی بەدووسایدکردنی ڕێگای کۆیە هەولێر بووە، تاهاوڵاتیان بەسەلامەتی هاتووچۆ بەم ڕێگەیەدابکەن، زیان و مەرگی ئازیزانمان نەبینین، ئێمە داوامان لەدەستەڵاتکردووە وەک چارەسەرێکی سەرەتایی سایدێک لەتەک سایدەکۆنەکە دروست بکرێت ببێت بەدوو ساید ئێمە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا هیچ ڕێکخراوێکی مەدەنی وسیاسی پشتیوانمان نەبووە، ئێمە لەسەرەتاوە دەمانزانی کێشەکی سیاسیە نەک دارایی بەبەڵگەی ئەوەی لەدوو ڕۆژی ڕابردوو لێدوانی بەرپرسی ئیداری ئەمشارە قسەکەی ئێمەی سەلماند، هیوادارین لەکاری داهاتوومان سەبارەت بەم ڕێگەیە هاوڵاتیانی بەڕێزی ئەم سنورە پشتیوانمان بن چاڵاکوانانی کۆیە

0 تعليقات