کۆیـە بە شـاری هونەر ناسـراوە
پەیمانەگەی بە ئەزمـوونی لەبەرچاوە
مامۆسـتاکانی بەبەهره دڵسـۆزن
دەسـتەی کارگێری لە خزمەتـن
بۆ دەرچـووانی ( ٩ نـۆ) بـنەرتیەکان
دەرگای واڵایـە بۆ ئـارزوومەندان
بەشـەکانی جوان پر لە دەهێنانە
بۆ دەست هێنانی بڕوانامەی ( دبلۆم)تانە
ناوی شـەهید جەعفەرە پەیمانگە
بەماناو بەواتـا بەرز و بەسـەنگە
پسـپۆری مامۆستای هونەره
لە کۆیە پێگەیان دیار گەوهەره
وەرە ببەفێرخواز لەو پەیمانگە
لەبەشەکانی سـیانن پر داهێنانە
بۆ ئارامی رووح بەشـی مۆسیقایه
بۆ زاخاوی مێشک شیوەکاری یە
قوتابخانەی گەل کە دیاره شـانۆیە
لە پەیمانکە بە کرداری و پر توانایە
بێ پارەیـە پێنج سـاڵ خوێندنت
پشـتیوانی هاوکاری بۆ خزمەتت
سـەنگی مەحەکە بۆ توانای داهێنان
زۆربەی فێرخوازانی ئێستا مامۆستان
لەو بەرێزانەی لە تیپی باواجی
یا لە شێوەکاری سەنتەری گەنجانی
ئەو بەرێـزانەی لە چالاکی قۆتابانەکانن
زۆربەیان دەرچووی پەیمانگەکەمانن
دوو دڵی ناوی خۆت یەکـلای بکەرەوە
گەر توانای ئامادیت نیه بی بیرکردنەوە
وەرە لە پەیـمانگە دبلۆم بەدەست بێنە
داهاتـووی خۆت بە داهێنانی برەخسـێنە .
جەبـار ئەحمەد .
لێپرسـراوی بەشـی خۆیەتی پەیمانگە
0 تعليقات