سێ بەنزین خانە سزادرا

سێ بەنزین خانە سزادرا
لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قائمقامیەتی قەزای کویە دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی ناوەندی شاری کۆیە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە، بەبڕ و شێوازی جیاواز ئەم بەنزین خانانە سزادران: 1. سزادانی بەنزین خانەی دیارکۆ لە ناو شاری کۆیە، بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار و دوو ڕۆژ داخستن. 2.سزادانی بەنزین خانەی ئاریا لە ناو شاری کۆیە، بەبڕی 3300000 سێ ملیۆن و سێ سەد سەد هەزار دینار و داخستنی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ. 3.سزادانی بەنزین خانەی شارەکەم لە ناو شاری کۆیە بەبڕی2000000 دووملیۆن دینارو داخستنی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ. قائمقامەتی قەزای کۆیە 2025/7/17

0 تعليقات