حاکم هیمداد مەجید ماڵ ئاوایی لەکۆیەکرد

پاش (٢٧) ساڵ خزمەت کردن لە شاری کۆیە لەسەر داواکاری خۆم کە داوای گواستنەوەم بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کردبوو ئەمرۆ ئەنجومەنی دادوەری رەزامەندبوون لەسەر داواکاریەکەم بریاردرا بە گواستنەوەم بۆ دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی . شاری کۆیە شاری قوربانی و رۆشەنبیری و نوسەران و هونەرمەندانە و شاری ئینسانی پاک و گەورە و تێگەیشتووانە دڵخۆشم توانیم خزمەتیان بکەم زیاتر لە چارەگە سەدەیەک ژیام و خۆم بە خزمەتکاری خەڵکی شاری کۆیە و دەوروبەری زانیوە و هەمیشە هەوڵمداوە بەشێک بم لەچارەسەر و حەلی کێشەکان و قاڵغانێک بم بۆ زوڵم لێکراو و حەق خوراوان و هەمیشە تەسحیەم بە خۆم داوە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی شاری کۆیە بەشێوەی دادوەر و مامۆستای زانکۆ و مامۆستا لە پەیمانگا . لە کاتێکدا من دەستبەکاربووم بە دادوەر لە شاری کۆیە زیاتر لە (١٥ )هەزار ئاوارەی شەری ناوخۆ و (٥٠٠٠) هەزار پێشمەرگە لەم سنورە بوو دەیان فەرماندە بەندیخانەی تایبەت بەخۆیان هەبوو من توانیم بەپشتیوانی خوا بەرگری لە خەڵکی کۆیە و تەق تەق و دەوروبەری بکەم هەمیشە هەولم داوە یاسا وەک خۆی جێبەجێبکەم لە کۆتایی دا ماڵئاوایی لەخەڵکی شاری کۆیە و دەوروبەری دەکەم . حاکم. پ.د. همداد مجید علی مەرزانی

0 تعليقات