ئاگاداریەک لەشارەوانی کۆیەوە

ئــــــاگــــــاداری بۆ خاوەن زەویە سندوقیەکان:- ئاگاداری دانیشتوانی شاری کۆیەی خۆشەویست دەکەینەوە ئەوانەی زەوی سندوقیان هەیە لە (گشت گەڕەکە بێ تاپۆکان بێ جیاوازی ) کە تا ئێستا داواکاریان پێشکەش نەکردووە،لەرۆژی یەک شەمەی داهاتوەوە دەتوانن داواکاریەکانیان پێشکەش بەقائیمقامیەتی قەزای کۆیە بکەن تاکو بخرێتە بەردەست لیژنەی هاوبەش و ڕێکارەیاساییەکانیان بۆ بگرینە بەر ، وە داواکاریەکان تاکو 1/12/2024 وەردەگیرێت. دوای ئەو ڕێکەوتە هیچ داواکاریک وەرناگیرێت . 1- هەموو داواکاریەک لەهەموو گەڕەکە بێ تاپۆکان وەردەگیرێت بێ جیاوازی . 2- ئەو گەڕەکانەی نەخشەکانیان ئامادەیە کە بریتین لە( ئازادی ، سەربەستی ، نسێ ) لە هەفتەی داهاتوەوە لێژنەی هاوبەش دەردەچێت بۆ پشکنین و خاوەن داواکاریەکان بەتەلەفۆن ئاگادار دەکرێنەوە لەڕێگەی هێڵێکی تایبەت کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە، ئەم هێڵە تەنها کاتی دەوام کارایە. 3- بۆ ئەوگەڕەکانەی نەخشەکانیان ئامادە نیە پشکنینیان دەکەوێتە قۆناغی دواتر ، وەلەگەڵ ئامادەبوونی نەخشەکانیان ڕاستەوخۆ کاریان لەسەر دەکرێت بۆیە داواکاریان وەردەگیرێت تاکو مافیان نەفەوتێت . 4- دوای ئەنجامدانی پشکنین و خەمڵاندن ڕاستەوخۆ مامەڵەکان بەرز دەکرێنە بۆ پارێزگا بۆ پەسند کردنیان . 5- هیچ زەویەک ڕێگەی پێ نادرێت پێش پەسندکردنی مامەڵەکەی دەست بە دروستکردنی خانوو بکات بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی هەڵدەوەشێتەوە و وەک زیادەڕۆکار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و دەدرێت بەدادگا پاڵپشت بەیاسای ڕێگری کردن و لادانی زیادەڕۆیی ژمارە 3 ی ساڵی 2018 و هیچ مافێکی نامێنێت . داوا لەهاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پاڵپشت و هاوکارمان بن و هاوکاری لێژنە هاوبەشەکان بکەن تا بتوانین لەخزمەتتان دابین لەگەڵ ڕێزدا .... فەرەیدون حمە شریف کریم سەرۆکی شارەوانی کۆیە بەوەکالەت

0 تعليقات