سوپاس وپێزانین

سوپاس
.. *هەڤاڵانی بەڕێز و قەدرگران لە لیژنەی باڵای زانکۆ و پەیمانگاکانی کۆیە *هەڤاڵانی ئازیزی لیژنەی باڵای کەرنەڤاڵی لاوانی کۆیە.. *هەڤاڵانمان لە لیژنە فەرعیەکانی کەرنەڤاڵ و هاوکارانیان لە خوێندکارانی زانکۆی کۆیە و پەیمانگاکان.. *کچان و کوڕانی کارامە و لێهاتووی بەشدار لە کەرنەڤاڵی چالاکییەکانی لاوانی کۆیە… بەرمەبنای دڵسۆزی و پەرۆشی و ماندووبوونتان لە ئامادەکردنی چالاکییەکان و بەڕێوەبردنی لە بەرزترین ئاستدا، و ئامادەبوونی پڕ جۆش و خرۆشتان لە کەرنەڤاڵی جەماوەری شاری کۆیە، زۆر سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆمان و هەڤاڵانی (بازنەی هەڵبژاردنی هەولێری زانکۆ و پەیمانگا و خوێندکاران و لاوان)تان ، پێڕادەگەیەنین.. ئێوە سەلماندتان کە پەرۆش و دڵسۆزی یەکێتیەکەی خۆتانن و دەتوانن باشترین نموونەی سەرکەوتن پێشکەش بکەن.. دووبارە سوپاستان دەکەم و دەستی ماندووبوونتان دەگوشم.. د.ڕێواز فایەق حسین سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی هەولێری زانکۆ و پەیمانگا و خوێندکاران و لاوان.

0 تعليقات